وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان: پەیڕەوانی هەشت ئایین ئازادانە پەیڕەوی ئایینی خۆیان دەکەن

08-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە هەرێمی کوردستان هەشت ئایین بە فەرمی لە وەزارەتی ئەوقاف تۆمار کراون. بەڕێوەبەری ئایینەکان لە وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، ئایینی دیکەش لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێن و "ئازادیی تەواو" بە پەیڕەوانیان دراوە.

رۆژی شەممە، 8ـی تەممووزی 2023، ئەمیر عوسمان، بەڕێوەبەری ئایینەکان لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە هەرێمی کوردستان هەشت ئایین بە فەرمی تۆمار کراون، بەڵام ئێمە بەگوێرەی یاسا هەڵسوکەوت لەگەڵ هەموو ئایینەکان دەکەین و ئەوانەشی تۆمار نەکراون لە هەرێمی کوردستان رێزیان لێدەگیرێت".
 
ئایینەکانی ئیسلام، کریستیان، ئێزدی، کاکەیی، جوو، بەهایی، زەردەشتی و سابیئەی مەندایی، ئەو هەشت ئایینەن لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی تۆمار کراون و زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستان ئایینی ئیسلام پەیڕەو دەکەن.
 
ئەمیر عوسمان گوتی، بەهۆی ئەوەی لە وڵاتانی دیکەی وەک بەنگلادیش و هیندستانەوە خەڵک دێنە هەرێمی کوردستان، ئایینی دیکەش هەیە و پەیڕەوانیان "ئازادانە" ئایینی خۆیان پەیڕەو دەکەن و کەس دژایەتییان ناکات.
 
پێکەوە ژیانی پێکهاتە و ئایینەکان لە هەرێمی کوردستان یەکێک لەو رووانەی هەرێمی کوردستان شانازی پێوەدەکات و چەندین جاریش لەلایەن بەرپرسانی وڵاتانەوە پشتیوانی لەو پێکەوە ژیانە کراوە. بەڕێوەبەری ئایینەکان لە وەزارەتی ئەوقاف جەختی لەوە کردەوە کە تاوەکو ئەمڕۆ بەهۆی پەیڕەوکردنی ئایینەوە "هیچ کەسێک" لە هەرێمی کوردستان ستەمی لێنەکراوە و سکاڵای نەبردووەتە لای ئەوان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.