منداڵێکی ئێرانی لە باکووری کوردستان خنکا

08-07-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە کاتی پەڕاندنەوەی مەڕوماڵاتەکانی، منداڵێک لە رووباری موراد لە پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان خنکا. 

رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 8ی تەممووزی 2023 روویدا؛ منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بەناوی ئەرسەلان کە بە رەچەڵەک خەڵکی ئێران بووە و شوان بووە، لە کاتی پەڕاندنەوەی مەڕەکانی لە رووباری موراد لە شارۆچکەی دیادین سەر بە پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان کەوتە نێو رووبارەکە و خنکا. 
 
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمی مەلەوانانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە تەرمەکەیان دۆزییەوە و بردیانە دادپزیشکی نەخۆشخانەی فێرکاری شارۆچکەکە. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی تورکیا، مانگی حوزەیرانی رابردوو لە سەرانسەری تورکیادا 55 کەس لە رووبار و دەریاچە و دەریاکان لە باکووری کوردستان و تورکیا خنکاون؛ ساڵی رابردووش 901 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئاودا خنکان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە