تەرمی ئەو کوڕ و باوکەی لە بەریتانیا سووتان لە هەولێر بەخاک سپێردران

08-07-2023
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
کاتی نوێژکردن لەسەر تەرمی کوڕ و باوکەکە لە هەولێر.
کاتی نوێژکردن لەسەر تەرمی کوڕ و باوکەکە لە هەولێر.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای زیاتر لە هەفتەیەک تەرمی ئەو کور و باوکەی لە ماڵەکەیان لە بەریتانیا سووتان گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان؛ کەسوکار و هاورێیانی دەلێن نیعمەت خۆی ئامادە دەکرد بچێتە ئاهەنگی مارەبرینی یەکێک لە هاورێکانی، بەڵام لە ناکاو ئاگر لە نهۆنی دوومی ماڵەکەی بەردەبێت و بەهانای کوڕە تەمەن سێ ساڵانەکەی دەچێت بۆ ئەوەی رزگاری بکات، بەڵام بەهۆی بەهێزیی ئاگرەکە هەردووکیان گیانیان لە دەستدا.
 
ئارام عەلی، هاورێی نیعمەتە و دەڵێت، "کاتێک ئاگرەکە روویداوە خێزان و دوو منداڵەکەی دیکەی لە نهۆمی خوارەبوونە و خێزانی بانگی نیعمەتی کردووە و ئاگاداری کردووەتەوە، ئەویش چووە منداڵە بچووکەکەی رزگاربکات، خۆی و محەممەدی کوری سووتان."
 
رووداوەکە کاژێر 4:00ی ئێوارەی رۆژی یەکی ئەم مانگە لە بەریتانیا روویداوە. زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر رووداوەکە تێپەر دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پۆلیس و بەرگری شارستانی بەریتانیا هۆکاری ئاگرەکەیان بۆ کەسوکارەکەی روون نەکردووەتەوە. 
 
مەسعود لاوە، برای نیعمەت باس لەوە دەکات، "تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگر کەوتنەوە دیارنییە پۆلیس و بەرگریی شارستانی و شارەوانیی شارەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە، لەوانەیە ئای پاد یان لاپتۆپێک لەکاتی شەحن کردن تەقیبێت و ئاگرەکە دروست بوبێت."
 
نیعمەت لاوە تەمەن 51 ساڵ، باوکی 3 منداڵبوو. ماوەی 22 ساڵ بوو لە بەریتانیا لەگەڵ هاوژینی و منداڵەکانی دەژیان. دوای رووداوەکە، تەرمی کوڕ و باوکەکە لە گۆڕستانی گردە رەشە لە هەولێر بەخاک سپێردران. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.