پۆلیسی هەرێمی کوردستان: پۆلیسی ئینتەرپۆڵ لە شارەکان هەیە و فەرمان لە بەغدا وەردەگرن

08-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پۆلیسی ئینتەرپۆڵ لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و فەرمان لە بەغدا وەردەگرن.

رۆژی شەممە، 8ـی تەممووزی 2023، موقەدەم کارزان ئەمیر، گوتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پۆلیسی ئینتەرپۆڵ لە هەرێمی کوردستان هەیە؛ لە هەولێر لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرە و لە هەموو شار و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانیش هەن".
 
کارزان ئەمیر گوتی، پۆلیسی ئینتەرپۆڵ لە هەرێمی کوردستان فەرمان لە بەغداوە وەردەگرن و هەر فەرمانێکی دەستگیرکردن لە وڵاتانەوە بنێردرێت، دەبێت لە بەغداوە ئاراستەی ئینتەرپۆڵی نێو هەرێمی کوردستان بکرێت. گوتیشی، "ئینتەرپۆڵ لەگەڵ دەوڵەتدا مامەڵە دەکات؛ بۆیە نوێنەرایەتییەکانیان لە هەرێمی کوردستان فەرمان لە حکومەتی عێراق وەردەگرن".
 
ئینتەرپۆڵ رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و تایبەتە بە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی لەلایەن وڵاتانەوە داواکراون؛ 195 وڵات ئەندامی رێکخراوەکەن، کە عێراق یەکێکیانە.
 
چوار کوردی باشووری کوردستان لە لیستی سووری داواکراوانی پۆلیسی ئینتەرپۆڵدان و تاوانەکانیان تایبەتن بە کوشتن و دەستدرێژیی سێکسی؛ هەر چواریشیان لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا داواکراون.
 
بەگوێرەی لیستی داواکراوانی پۆلیسی ئینتەرپۆڵ لە ئاستی رەنگی سوور، کە گرنگترین داواکراون، چوار کوردی باشووری کوردستان داواکراون کە ئەمانەی خوارەوەن:
 
- ئازاد ستار، تەمەنی 42 ساڵە و لەدایکبووی قەزای خانەقینی سنووری پارێزگای دیالەیە، لەلایەن نەرویجەوە داواکراوە و تۆمەتەکەشی دەستدرێژیی سێکسییە. 
 
- گەرمیان خەلیل، تەمەنی 25 ساڵە و لەلایەن سوێدەوە داواکراوە بە تۆمەتی رفاندن و کوشتن.
 
- حوسێن سامان، تەمەنی 67 ساڵە و لەدایکبووی هەولێرە؛ بە تۆمەتی خراپبەکارهێنانی کارەکەی لەلایەن بۆسنەوە داواکراوە.
 
- ئازاد غالیب، تەمەنی 52 ساڵە و بە تۆمەتی کوشتن لەلایەن نەرویجەوە داواکراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە