تەرمی مێرمنداڵەکەی خەبات دوای 31 رۆژ لە خنکانی دۆزرایەوە

08-07-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای 31 رۆژ لە خنکانی مێرمنداڵێکی 14 ساڵ لە زێی گەورە لە قەزای خەبات، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ تیمی مەلەوانیی قەزای خەبات توانییان تەرمی ئەو هاونیشتمانییە بدۆزنەوە.

مێرمنداڵەکە ناوی مستەفا فەریق، تەمەنی 14 ساڵ و دانیشتووی قەزای خەبات بوو.

شاخەوان سەعید دەڵێت، هۆکاری درەنگ دۆزینەوەی تەرمەکە ئەوە بوو، لەو شوێنەی کە خنکابوو، بەردی گەورەی لێ بوو و لەژێر بەردەکان گیرسابووەوە.

بەگوێرەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ تاوەکو 21ی ئایار، زیاتر لە 1292 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران روویانداوە و بەهۆیانەوە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان