رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی شارەوانیی کەرکووک دەڵێت، بڕیار دراوە لەمەودوا هەرکەس لە جامی ئۆتۆمبێلەوە زبڵ فڕێبدات یان پاشماوەی خانوو لە شوێنی تەرخاننەکراو بۆ ئەو مەبەستە فڕێبدات، بە بڕێک پارە سزا دەدرێت.
ئەحمەد کەرکووکی، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، دوای هەوڵ و بەدواداچوونی لیژنەکەیان بڕیاردرا هەرکەس زبڵ و پاشماوەی خانوو لە شوێنی تەرخاننەکراو بۆ ئەو مەبەستە فڕێ بدات، سزا دەدرێت.
ئەحمەد عومەر، سەرۆکی شارەوانیی کەرکووک ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بڕیاری 296ی ساڵی 1990 بڕیاری لەسەر دراوە و جێبەجێ دەکرێت. هەرکەس پابەند نەبێت، بە پێبژاردن سزا دەدرێت."
سەرۆکی شارەوانیی کەرکووک دەڵێت، "هەرکەس بارهەڵگرێک لە پاشماوەی خانوو دروستکردن لە شوێنی تەرخاننەکراو بۆ ئەو مەبەستە فڕێبدات، بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت."
بە قسەی سەرۆکی شارەوانیی کەرکووک، ئەو کەسانەی لە کۆڵانەکاندا ئۆتۆمبێل دەشۆن، بە 50 هەزار دینار پێبژاردن سزا دەدرێن. گوتیشی، "هەرکەس لە جامی ئۆتۆمبێلەوە زبڵ فڕێبدات، بە 250 هەزار دینار پێبژاردن سزا دەدرێت."
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، هەر کەسێک شەقام و شۆستەکان بە ئاوی کۆڵانەکان بشوات، 50 هەزار دینار پێبژاردن سزا دەدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ