رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر دەڵێت، لە شەڕێکدا لە سنووری قەزای خەبات 4 کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە، 8-7-2025، سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چەند کەسێک لەلایەن یاساوە داواکراو بوون. ئەم ئێوارەیە هێزێکی ئەمنی چوون بۆ گوندێکی سنووری قەزای خەبات بە مەبەستی دەستگیرکردنیان، بەڵام شەڕ روویدا".
ئەو سەرچاوەیە گوتی: "چوار کەس لە ئەنجامی شەڕەکە برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا".
2025-07-03 شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە لە سنووری قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر دروستبوو.
رۆژی دواتر، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "سێ لەو کەسانەی لە رووداوەکەدا چەکیان بەکارهێنا بە فەرمانی دادوەری ئاسایش دەستگیرکران."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ