کەجەکە وادەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چەکدانانی گەریلاکان ئاشکرا دەکات

08-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆما جڤاکێن کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردووەتەوە، کە رێوڕەسمە سیمبولیکەکەی چەکدانانی گەریلا پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، سەرچاوەیەک لە دەم پارتی بە رووداوی راگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە کە رێوڕەسمەکە رۆژی هەینی بەڕێوەدەچێت.
 
30ـی حوزەیران، بۆ یەکەم جار تۆڕی میدیایی رووداو بڵاویکردەوە، کە دەوروبەری 10ی تەمموز، گرووپێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رێوڕەسمێکدا چەک دادەنێن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەک لە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئاگادار کراوینەتەوە هەینی 11ـی تەمموز رێوڕەسمی چەکدانانەکە بەڕێوەدەچێت".
 
هەر ئەمڕۆ سێشەممە کەجەکە لە نامەیەکدا بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، رایگەیاندووە رێوڕەسمەکە پێشنیوەڕۆی رۆژی 11ی تەمموز لە ناوچەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، رێوڕەسمەکە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت. سەرچاوەکە گوتی: "شوێنی چەکدانانەکە نەگۆڕاوە".
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو گرووپەی بڕیارە وەکو "نیازپاکی" چەک دابنێن، ژمارەیان لە نزیکەی 20 بۆ 30 گەریلادا دەبێت.
 
شەوی رابردوو کەجەکە رایگەیاند، بەهۆی باردووخۆی "ئەمنی"ـەوە رۆژنامەڤانان ناتوانن راستەوخۆ لە گۆڕەپانی رێوڕەسمەکە ئامادە بن و پەخشی راستەوخۆش ناکرێت".
 
لە راگەیێندراوەکەدا کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند: "لە جێگایەکی نزیک رێوڕەسمەکە شاشەیەکی گەورە ئامادە دەکرێت، لە دوای رێوڕەسمەکە دیمەنی تۆمارکراو لەو شاشەیە پێشان دەدرێت؛ تاکە رێگەیە رۆژنامەڤانان بتوانن زانیاری لێوە وەربگرن".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.