ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتباری کوشتنی هاووڵاتییەکەی چەمچەماڵمان دەستگیرکرد

08-08-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان - سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسەی دوێنێ شەو هاووڵاتییەکی لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ کوشت، دەستگیرکراوە. 
 
رۆژی سێشەممە، 8ـی ئابی 2023، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان - سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "ئەو تۆمەتبارەی رێکەوتی7-8-2023 کاژێر 11:00ی شەو لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتیەکی کوشت و بووە هۆی بریندارکردنی پێنج کەسی دیکە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکرا."
 
دەزگای ئاسایش دەشڵێت، تۆمەتبارەکە ئێستا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش راگیراوە.
 
دوێنێ شەو، لە گەڕەکی قادرکەرەمییەکانی ناحیەی شۆڕشی چەمچەماڵ شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا.
 
یادگار عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری شارۆچکەی شۆڕش لەو بارەیەوە بە رووداوی گوت، بەهۆی کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە رووداوەکە روویداوە. یەکێک لە بنەماڵەکان چوونەتە سەر ماڵی بنەماڵەکەی دیکە و کەسێک دەستڕێژیی گولـلەی لە ماڵەکەیان کردووە. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە