رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ژنێک بە ناوی فرمێسک بارزان، تەمەن 31 ساڵان، لە رووباری قەمەریان لە سنووری قەزای خەلیفان خنکا.
قەزای خەلیفان دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر.
رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو ژنە خنکاوە دانیشتووی شاری هەولێرە و لەگەڵ خێزانەکەی بە مەبەستی گەشت و سەیران سەردانی ناوچەکەیان کردووە.
گوتیشی: "دوای چەند خولەکێک لە خنکانی، تیمەکانمان توانییان تەرمەکەی لە رووبارەکە دەربهێنن".
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی ژنەکە رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە بۆ توێکاریی زیاتر.
ئەوە حەوتەمین حاڵەتی خنکانە کە لە ئەم ساڵدا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆمار دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ