کەشناسێک: دوایین شەپۆلی گەرمای بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

08-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی دادەبەزێت. کەشناسێکیش دەڵێت، لە یەکشەممەوە دوایین شەپۆلی گەرمای ئەم ساڵ ناوچەکە دەگرێتەوە.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە یەکشەممەوە بۆ پێنجشەممە پلەی گەرما بەراورد بە ئێستا 4 بۆ 6 پلە بەرز دەبێتەوە".
 
محەممەد کەمال پێشبینی دەکات، لەو شەپۆلەدا پلەی گەرما لە گەرمیان و دەوروبەری بگاتە 50 پلەی سیلیزی و لە ناوچەکانی دیکە لە 44 بۆ 48 پلە بێت.
 
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ شەپۆلەکەدا خێرایی با چالاک دەبێت. گوتیشی: "گەرماکە کۆتا شەپۆلی گەرمای بەهێزی ئەم ساڵ دەبێت".
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، پلەی گەرمای سبەی هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێتەوە و بەمشێوەیەیە:
 
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 45 پلەی سیلیزی 
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.