سۆمۆ: گرێبەست لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە کراوە کە بڕیارە نەوتی هەرێمی کوردستان بکڕن

08-08-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان هەموو ئامادەکارییەکی تەواو کردووە و گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا کڕیارەکان واژۆ کردووە، کە بڕیارە نەوتی هەرێمی کوردستان بکڕن.
 
عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ رۆژی هەینی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "ئێمە بە تەواوی ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەوەش هەرکاتێک کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان لە هەرێمی کوردستان دەست بە رادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو بکەن."
 
رۆژی چوارشەممە 6-8-2025، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندبوو، "ئەمڕۆ یان سبەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە. وەک دەستپێکیش رۆژانە 80 هەزار بەرمیل نەوت وەردەگرین".
 
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 23ـی ئاداری 2025 لەسەر سکاڵای بەغدا و بە بڕیاری دەستەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیراوە. 
 
ئێستا عێراق ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بە هەناردەکردنەوەی نەوتەوە بەستووەتەوە.
 
عەلی نزار بەقاچاخبردنی نەوتیش رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "قسەکردن لەبارەی بوونی شوێنێک کە رێگە بە بەقاچاخبردنی نەوتی عێراق و تێکەڵکردنی لەگەڵ نەوتی وڵاتانی دراوسێ بدات، دوورە لە راستییەوە و هیچ جۆرە کارێکی تێکەڵکردن یان بەقاچاخبردن لەنێو بەندەرەکانی عێراق یان ئاوە هەرێمییەکانیدا نییە."
 
بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ گوتیشی: "هیچ لایەنێکی نێودەوڵەتی بەڵگەی نییە کە بوونی ئەم جۆرە تێکەڵکردن و بەقاچاخبردنە بسەلمێنێت." روونیشیکردەوە کە ئەو نووسراوەی پێشتر ئاماژەیان پێکردووە، پەیوەندی بە "پرۆسەی داراییەوە" هەبووە، نەک هاتنەژوورەوەی راستەقینە بۆ بەندەرەکان و بارکردنی نەوت و تێکەڵکردنی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.