رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە گوندێکی سنووری پارێزگای سلێمانی کەوتووەتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی دەڵێت، تیمەکان سەرقاڵی کوژانەوەی ئاگرەکەن.
چەند کاژێرێکە ئاگر لە سنووری گوندی قزلەر لە پارێزگای سلێمانی کەوتووەوە. ئەمڕۆ هەینی 8ـی ئەیلوولی 2023، رائید ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تیمەکانمان سەرقاڵی کوژانەوەی ئاگرەکەن و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵنەکراوە".
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی گوتی، تاوەکو ئێستا ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە؛ گوتیشی، دوای کوژانەوەی ئاگرەکە ئاماری سووتان و قەبارەی زیانەکانی روون دەبێتەوە.
بەگوێرەی ئاماری بەرگری شارستانیی سنوورەکانی هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە بۆ رووداو، ئەمساڵ تاوەکو سەرەتای مانگی ئاب 2 هەزار و 155 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون، لەنێویاندا تەنیا لە هەولێر 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و 57 کەسیش برینداربوون.
بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو حەوت هەزار و 546 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستاندا تۆمارکرابوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ