کەشناسی: پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت

08-09-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما نزم دەبێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، لە ئەمشەوەوە تاوەکو شەممە خۆڵبارین دەبێت و زیاتر لە سنووری کەرکووک و هەولێر کاریگەری دەبێت.
 
رۆژی هەینی 8ـی ئەیلوولی 2023، لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ شەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، خێرایی با بۆ نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا چالاک دەبێت؛ پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ "کەمێک" دادەبەزێت.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام لە سنووری هەولێر و کەرکووک کاریگەری زیاتر دەبێت؛ گوتیشی، "شەپۆلەکە لە کاژێر 11:00ـی ئەمشەوەوە بۆ سبەی شەو بەردەوام دەبێت".
 
ئەو شارەزایەی کەشوهەوا گوتیشی، بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی پلەی گەرما 2 پلە دادەبەزێت؛ گوتیشی، "دوای خۆڵبارینەکە بەتەواوی هەست بە فێنکی دەکرێت؛ هیچ شەپۆلێکی گەرماش لەم وەرزەدا نەماوە و کۆتاییهاتووە".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی شەممە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت: 
 
هەولێر؛ 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 37 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 38  پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 39 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 37  پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 41  پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 28 پلەی سیلیزی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە