رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، لە یەک هەفتەی رابردوودا 314 کەس بە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەست داوە.
تەیموور حوسێنی رایگەیاند، هەفتەی رابردوو 8156 رووداوی هاتووچۆ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان روویانداوە، "بەراورد بە پار کە 197 کەس گیانیان لەدەستدابوو، رێژەکە 38% زیادیکردووە."
سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران هۆکاری رووداوەکانی هاتووچۆ بۆ خێرایی زۆر، ئاگادارنەبوونی شۆفێران لە لێخۆڕین و لەدەستدانی کۆنترۆڵ گەڕاندووەتەوە.
موحسین پیرهادی، پەرلەمانتاری ئێران پێشتر رایگەیاندبوو، ئۆتۆمبێلی ناستاندارد، سێیەمین هۆکاری گیانلەدەستدانی خەڵکە لە ئێران و زیاتر لە 90٪ی پارچە و کەلوپەلەکانی ئۆتۆمبێل لە ئێران بەشێوەی ناستاندارد دروست دەکرێن و هۆکارەکەی بۆ نەبوونی چاودێری گەڕاندبووەوە.
زۆرجاریش رەخنە لە خراپی و مەترسیداریی رێگەوبانەکانی ئێران دەگیرێت کە بووەتە هۆی زیادبوونی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە.
رێکخراوی داد پزیشکی ئێران رایگەیاند، پار زیاتر لە 20 هەزار کەس بە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ