سبەی پڕۆژەیەک بۆ بەکارهێنانەوەی ئاوی ئاوەڕۆ لە هەولێر رادەگەیێندرێت

08-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە سبەی قۆناخی یەکەمی پڕۆژەیەک بۆ بەکارهێنانەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر رابگەیێندرێت. بەرپرسێک دەڵێت، ئاوەکە خاوێن دەکرێتەوە و بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێندرێتەوە.
 
بەرپرسێکی ئاگادار ئەمڕۆ دووشەممە 08-09-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پڕۆژەکە سبەی لەلایەن ئاژانسی هاریکاریی نێودەوڵەتیی ژاپۆن (جایکا)وە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە."
 
بە گوتەی ئەو بەرپرسە، کە ئاگاداری پڕۆژەکەیە، ئامانجی ئەو پڕۆژەیە دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاوی زێراب و ئاوی تووڕەقی هەولێرە بۆ کشتوکاڵ.
 
سبەی لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بەرپرسانی ئاژانسی جایکا گرێبەستی پڕۆژەکە واژۆ دەکرێت.
 
پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ژاپۆنییەوە جێبەجێ دەکرێت. دوای گرێبەست، قۆناخی یەکەمی دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و دواتر فراوان دەکرێت بۆ بەکارهێنانەوەی هەموو ئاوی پیس و بەفیڕۆدراوی هەولێر.
 
ئامانج لە پڕۆژەکە ئەوەیە، چیدی ئاوی پاک بۆ ئاودانی باخچەکان بەکارنەهێندرێت، بەڵکو سوود لە ئاوی قورس دوای ریسایکلکردنی وەربگیرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.