ئەنجوومەنی نوێی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

08-10-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکەم کۆبوونەوەیان دوای کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکەیان بکەن. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەمڕۆ یەکشەممە، 08-10-2023، کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە. 
 
بڕیارە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی هەڵبژێرین، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا هەڵیان دەبژێرن یاخود نا.
 
ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتییە دوای بەڕێوەچوونی کۆنگرەی حیزبەکە تاوەکو ئێستاش کارنامەی کۆبوونەوەکە دیار نییە. 
 
رۆژی 27-09-2023 کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێنج رۆژی خایاند، بەڕێوەچوو و رۆژی 1ـی ئەم مانگە لە پێنجەم رۆژی کۆنگرە پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە پەسندکرا.
 
هەروەها لە کۆنگرەکەدا جەعفەر شێخ مستەفا وەکو سکرتێری ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی هەڵبژێردرا. پێشتر کۆسرەت رەسووڵ عەلی بەناونیشانی سەرۆک ئەو پۆستەی هەبوو. حاجی مەسیفیش بە سکرتێری ئەنجوومەنی پشتیوانیی یەكێتی دەستنیشان کرا کە ئەنجوومەنەکە لە (100) ئەندام پێكدێت و ئەندامەكانی لەلایەن سەرۆكی یەكێتییەوە دەستنیشان دەكرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.