رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستۆفەر بۆم، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد. جەختیان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی کەنەدا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی کەنەدا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان کەنەدا و عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها تیشکیان خستە سەر هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە زەمینە و دەرفەتەکانی کار و وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری بۆ کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەتی کەنەدی لە هەرێمی کوردستان کرا، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییە ئابوورییەکان.
هاوکات، ئاستی نوێنەرایەتیی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان، تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.
راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2025/10/8، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز كريستۆفه‌ر بۆم، باڵيۆزى كه‌نه‌دا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى کابینەی نوێی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودانى زياتر به په‌يوندييه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، كرده‌وه.
له‌مباره‌يه‌وه باس له زه‌مينه و ده‌رفه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى بۆ كۆمپانياكان و كه‌رتى تايبه‌تى كه‌نه‌دى له هه‌رێمى كوردستان، كرا.
ئاستى نوێنه‌رايه‌تيى كه‌نه‌دا له هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ