رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای سامسۆنگ، یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان لە بواری تەکنەلۆژیا هەڵمەتێکی نوێی لەژێر دروشمی (YouDeserveMore - شایانی زیاتری) لە عێراق و ناوچەکە دەستپێکردووە. ئەم هەڵمەتە کە ئامانجی سەرەکی گۆڕینی بیرکردنەوەی بەکارهێنەرانە سەبارەت بە مۆبایلەکانیان، بە پرسیارێکی بوێر دەستپێدەکات: "ئایا کاتی ئەوە نەهاتووه دهسبهرداری تهلهفۆنهكهت بیت؟"
لە رێگەی ئەم هەڵمەتەوە، سامسۆنگ هەوڵدەدات قسە لەسەر ئەو هەستە بکات کە زۆربەی بەکارهێنەران لەگەڵ مۆبایلە کۆنەکانیاندا هەیانە، هەستکردن بە پچڕانی پەیوەندی و نەتوانینی بەدیهێنانی خەونەکانیان لەڕێگەی ئامێرەکانیانەوە.
دیمەنە خەمناکەکانی بانگەشەکە، کە تێیدا خەڵک بە مۆبایلەکانیان دەڵێن "چیدی تۆ لێم تێناگەیت" یان "هەست دەکەم بەستراومەتەوە"، بەشێوەیەکی قووڵ کاریگەری لەسەر بینەر دروست دەکات، وەک ئەوەی کۆتایی پەیوەندییەکی سۆزداری بێت.
عومەر ساحب، جێگری سەرۆکی هەرێمایەتی بۆ بەبازاڕکردن و کاروباری بازرگانیی ئەلیکترۆنی لە سامسۆنگ بۆ ئەلیکترۆنیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەوبارەیەوە رایگەیاند: "ئەم هەڵمەتە چەمکی گۆڕانکاریی دووبارە پێناسە دەکاتەوە. تەنیا گۆڕانکارییەکی رووکەش نییە، بەڵکو هەنگاوێکە بەرەو داهێنانێکی زیرەکتر و ئاسۆیەکی فراوانتر. گۆڕانکاری لەدەستدان نییە، بەڵکو ئازادییە؛ واتە ئازادی ئەوەیە کە ئەوەی بە شایانی خۆتی دەزانی هەڵیبژێری: باشترینەکە."
لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، سامسۆنگ جیهانی گالاکسی دەناسێنێت، بەتایبەتی مۆبایلە نوێیەکانی Galaxy Z Flip7 و Galaxy Z Fold 7. ئەم مۆبایلانە بە دیزاینی داهێنەرانە و ئەزموونی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد (AI) تایبەتمەندن، کە وەک کۆمپانیاکە دەڵێت، "ئەزموونێکی دەگمەن و جوانی وێنەگرتن دەگەڕێنێتەوە."
هەڵمەتەکە بە شێوەیەکی فراوان لە رێگەی سۆشیال میدیاوە بڵاوکراوەتەوە، کە بریتییە لە فلمێکی سەرەکی و زیاتر لە 30 ناوەڕۆکی کاریگەر، لەگەڵ گرتەی کورتی "ئیلهام بەخش". داهێنەرانی ناوەڕۆکەکە چیرۆکی گۆڕانکارییەکە بە شێوازێکی ئاسان و سەرنجڕاکێش دەگێڕنەوە.
بۆ ئاسانکاری پرۆسەی گواستنەوە بۆ بەکارهێنەران، سامسۆنگ ئامێری Smart Switchـی دابین کردووە. ئەم ئامێرە یارمەتی گواستنەوەی زانیارییە گرنگەکان دەدات وەک پەیوەندییەکان، وێنەکان، مۆسیقا، ساڵنامە و نامە نووسراوەکان بۆ ئامێرە نوێیەکانی گالاکسی. هەروەها، بۆ ئەوانەی دوودڵن، دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی www.TryGalaxy.com ئەزموونی نوێترین رووکاری One UI و دەسکەوتە زیرەکییەکان لەسەر مۆبایلەکانیان تاقیبکەنەوە.
پەیامی سامسۆنگ "روون و ئاشکرایە": "ئەی بۆچی قایل دەبین بە شتێکی سادە کەچی ئەزموونێکی دەگمەن لە پێشماندایە؟ تۆ بەڕاستی شایانی زیاتری."
لەبارەی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئەلیکترۆنیات - سنووردار:
کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئەلیکترۆنیات سنووردار پێشەنگی جیهانییە لە بواری داهێنان و تەکنەلۆژیا. کۆمپانیاکە کار دەکات بۆ دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی تەلەڤیزیۆن، تەلەفۆنی زیرەک، ئامێرە لەبەركراوەکان، تابلێت، ئامێرەکانی ناوماڵ، سیستمی تۆڕەکان، میمۆری، سیستمی نیمچە گەیاندن و شێوەکانی رووناکی (LED). سامسۆنگ پابەندە بە پێشکێشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لەڕێگەی سیستمی Smart Things و هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانەکانی. بۆ وەرگرتنی نوێترین هەواڵەکان، تکایە سەردانی ژووری هەواڵەکانی سامسۆنگ بکەن لەڕێگەی ماڵپەڕی news.samsung.com.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ