کوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كليمنس سمتنه‌ر، باڵيۆزى نوێى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له عێراق
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد. باڵیۆزەکەش "ستایشی رۆڵی ئەرێنی و سەرکردایەتیی نێچیرڤان بارزانی"ی کرد.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 08-10-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له كليمنس سمتنه‌ر، باڵيۆزى نوێى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى له سمتنه‌ر كردووە و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستووە، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگيرییەکی خۆيان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕیوە.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاس و پێزانينى بۆ ئاماده‌يى، رۆڵ و يارمه‌تييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كردەوه، ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له بواره جياجیاکاندا نيشان داوە.
وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لاى خۆيه‌وە سمتنه‌ر وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵيى به ده‌ستبه‌كاربوونى، سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌ركى نێرده‌ى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له عێراق و ستايشى رۆڵى ئه‌رێنى و سه‌ركردايه‌تيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانیی كرد؛ جه‌ختى له به‌رده‌واميى هاريكاريى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دا كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
هاوكاريى ئه‌ورووپا بۆ عێراق بۆ په‌ره‌پێدانى ئابوورى، پرۆسه‌ى ديموكراسى و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانی كابينه‌ى نوێی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ