پێشبینیی شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

08-11-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکێش دەڵێت، لە نێوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 08-11-2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور؛ بەراورد بە دوێنێش پلە گەرما نزیکەی دوو پلە بەرز دەبێتەوە.
 
هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو 15ـی ئەم مانگە کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیی دەکرێت "لە 16ـی مانگەوە شه‌پۆلێكی بارانبارین هەموو هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌ و بۆماوه‌ی دوو رۆژ بەردەوام بێت."
 
ئەو کەشناسە دەڵێت، پێشبینییەکانی کەشوهەوا وایان لێدەخوێندرێتەوە کە لە 16ـی مانگەوە تاوەبارانی بەهێز ببارێت. زۆرترین بڕی بارانبارین لە هەولێر، سلێمانی، ئیدارەکانی سۆران، گەرمیان و راپەڕین ببارێت و لە شارەکانی دیکەش بارانی "باش" ببارێت. هەروەها لە تەواوی هەرێمی کوردستان پەڵە بدات.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر؛ 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 27 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 26 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 30 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 31 پلەی سیلیزی
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.