شارەوانی بناری قەندیل: لە بۆردوومانەکەی شەوی رابردوودا هیچ کەسێک شەهید نەبووە

08-11-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شەوی رابردوو فڕۆکەکانی سوپای تورکیا چەند گوندێکی سنووری ئیدارەی راپەڕینیان بۆردوومان کرد. هاوسەرۆکی شارەوانیی بناری قەندیل دەڵێت، "لە بۆردوومانەکەدا هیچ کەسێک شەهید و بریندار نەبووە".
 
شەوی رابردوو سنووری ژمارەیەک گوندی سنووری ناحیەی سەنگەسەر و بناری قەندیل لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بۆردوومان کران. لەبارەی زیانەکانەوە، دڵشێر ئیبراهیم، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل ئەمڕۆ چوارشەممە، 08-11-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە بۆردوومانەکەی شەوی رابردوودا هیچ کەسێک شەهید و بریندار نەبووە".
 
هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل گوتیشی، ئەو گوندانەی شەوی رابردوو بۆردوومان کران هەمان ئەو شوێنانەن لە ماوەکانی رابردووشدا چەند جارێک بۆردوومان کراون.
 
هەروەها کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی، کە رێکخراوەکەی بەدواداچوون بۆ بۆردوومانەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماری قوربانییەکان کۆدەکاتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەدواداچوونیان کردووە و شەوی رابردوو گوندەکانی کاسکان، سینەمۆکە، کونە کۆتر، کورتەک، بایاوان، سڵێ، بۆڵێ، سەرجۆی ڕەبەن لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کراون.
 
کامەران عوسمان گوتی، لە بۆردوومانەکانی شەوی رابردوودا "هیچ" هاونیشتمانییەکی سڤیل گیانی لەدەستنەداوە و بریندار نەبووە؛ گوتیشی، "ئێمە لە بۆردوومانەکاندا تەنیا بەدواداچوون بۆ ئەو قوربانییانە دەکەین کە سڤیلن، چونکە دەستمان بەو شوێنانە ناگات کە ناوچەی شەڕن و گەریلای تێدان".
 
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی (CPT)ـی، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو نێوەڕاستی مانگی رابردوو، بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیاوە 10 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و 12ـی دیکەش برینداربوون. 
 
قوربانییەکان بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیەن؛ لە پارێزگای سلێمانی 5 گیانلەدەستدان و 2 بریندار؛ پارێزگای دهۆک 4 گیانلەدەستدان و 2 بریندار و لە پارێزگای هەولێریش 1 گیانلەدەستدان و 8 بریندار تۆمار کراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.