رووداو دیجیتاڵ
بۆ مووچەی سێ مانگی ئەم ساڵ و هەمواری یاسای بودجە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوو نامەی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە کە تێیدا داوای دابینکردنی مووچەی ئەو سێ مانگەی کردووە جا بە قەرز بێت یان هەر شێوەیەکی دیکە.
د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانان لە بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، "سەرۆکی حکومەت کاک مەسرور بارزانی دوو نامەی فەرمی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە. لە نامەی یەکەمدا داوا لە سەرۆکوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات مووچەی ئەو سێ مانگەی ماوە لە کاتی خۆیدا بە قەرز یان هەر شێوەیەکی دیکە دابین بکات تاوەکو مووچەی مووچەخۆران فەراهەم بکرێت."
لە نێوەڕاستی مانگی ئەیلوولی ئەم ساڵ، شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوە. دواتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بە هەرێمی کوردستان بدات بۆ ماوەی سێ مانگ، واتە مانگانە 700 ملیار دینار، ئەوەش بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو گفتوگۆیانەدا داوای پارەی مووچەی شەش مانگی لە بەغدا کردبوو. کاتێکیش بەغدا رەزامەندی لەسەر مووچەی سێ مانگ بە قەرز دا، سێ مانگی دیکە دەمێنێت.
هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی راگەیاند، بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەشەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین، پرۆسەی خوێندن دەستی پێنەکردووەتەوە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئومێد دەکەین سەرۆکوەزیرانی عێراق کە وەکو هەموو کاتێک بەدەم داواکارییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە هاتووە، لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی ئەو پرسە بدات."
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێک بۆ ئەو داواکارییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە بۆ دابینکردنی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی سێ مانگ. لەگەڵ چوونەوەی شاندی هەرێمی کورستان بۆ بەغدا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
لەبارەی هەمواری یاسای بودجەش، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان "15 رۆژ بەر لە ئێستا" نامەیەکی دیکەی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە. د. ئومێد سەباح گوتی، "کۆمەڵێک بۆچوونی خۆمان وەکو هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو کە چۆن هەمواری یاسای بودجە بکەین، چۆن مووچە جیابکەینەوە لە بابەتەکانی دیکە، هەروەها بابەتی نەوت و بابەتەکانی دیکە چۆن چارەسەر بکرێن."
سەرەتای ئەم هەفتەیە، مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "رێککەوتن کراوە لەسەر داتا و زانیارییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم و دراوەتە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ ئەوەی بەشێوەی راستەوخۆ مووچە دابین بکرێت و ئەو پرسە جیا بکرێتەوە لە بودجەی گشتیی هەرێمی کوردستان و بڕە پارەی خۆی بۆ دابینبکرێت. ئێستا داتا و زانیارییەکان بۆ وردبینی ئامادە دەکرێن بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان."
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، لەسەر ئاستی پەرلەمان و حکومەتیش جۆرێک لە لێکتێگەیشتن هاتووەتەوە ئاراوە بۆ ئەوەی هەمواری یاسای بودجە لە بەرژەوەندی فەرمانبەران بکرێتەوە، بەڵام بۆ ئەمیشیان هەر چاوەڕێی چوونی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ بەغدا.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ