یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران: باڵەخانە سووتاوەکە تایبەت نییە بە زانکۆکەمان

08-12-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سۆران پاش کاژێر لە بەردەوامی ئاگرەکە، گوتەبێژی شارستانی سۆران رایگەیاند، ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە. لەبارەی ئەوەی زۆرینەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە مامۆستای زانکۆن، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران گوتی، ئەو باڵەخانەیە شوێنێکی ئەهلییەوە و پەیوەندیی بە زانکۆی سۆرانەوە نییە.
 
شەوی هەینی 08-12-2023، رائید رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگری شارستانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێستا کاژێر 10:00ـی شەو [بە کاتی هەولێر] ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵکرا." لەبارەی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی رووداوەکەوە، تەندروستیی سۆران بە رووداوی راگەیاند، "14 کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسیش بریندار بوون." 
 
ئەو باڵەخانەیەی کە سووتاوە ژمارەیەک مامۆستا و خوێندکاری زانکۆی سۆرانی تێدابوون، لەبارەیەوە د. رزگار سەعید، یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "باڵەخانەکە شوێنێکی ئەهلییە و پەیوەندی بە زانکۆی سۆرانەوە نییە، دەکرێت مامۆستا یان خوێندکاری زانکۆ لەو باڵەخانەیەدا نیشتەجێبن، وەکو چۆن دەکرێت کرێکارێکیشی تێدا نیشتەجێ بێت."
 
د. رزگار ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێستا کە لە شوێنی رووداوەکەین و نوێنەرمان لە نەخۆشخانەیە، ناسنامەی هیچ مامۆستایەکی زانکۆمان بۆ نەهاتووە گیانی لەدەستدابێت یان برینداربووبێت."
 
هاوکات، عەبدوڵڵا شێرکۆ، بەڕێوەبەری بەشەنێوخۆییەکانی زانکۆی سۆران بە رووداوی گوت، "ئەو باڵەخانەیە ئەهلییە و زانکۆی سۆران نەیگرتووە بۆ قوتابییان، بەڵکو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی گشتییە، خەڵکی جیاواز تێیدا نیشتەجێن، بەڵام ئێمە ئاگادارنین لەوەی هیچ قوتابییەکی بەکالۆریۆس تێیدا نیشتەجێ بووبێت و بۆخۆی گرتبێت."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە