قوباد تاڵەبانی لەبارەی ئاگرەکەی سۆران: لایەنی کەمتەرخەم دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت

08-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 14 کەس و برینداربوونی حەوت کەسی دیکە خەمباری کردووە. دەشڵێت، "لایەنی کەمتەرخەم دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت".
 
ئەم شەوی هەینی، 8-12-2023، ئاگر لە باڵەخانەیەک لە قەزای سۆران کەوتەوە، کە شوێنی نیشتەجێبوونی ژمارەیەک مامۆستا بووە، تائێستا بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش بە برینداری لە نەخۆشخانەن.
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "لە دڵەوە هاوخەمی کەسوکاری قوربانیانی ئەم رووداوە دڵتەزێنەم و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. بەداخەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئەمە چەندەمین جارە رووداوی هاوشێوە دووبارە دەبنەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتین و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین، لایەنی کەمتەرخەم دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت".
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، چەند قوتابی و مامۆستایەکی زانکۆی سۆران لە نێو ئەو کەسانەدا بوون گیانیان لەدەستدا، لەوبارەوە د. رزگار سەعید، یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "باڵەخانەکە شوێنێکی ئەهلییە و پەیوەندی بە زانکۆی سۆرانەوە نییە، دەکرێت مامۆستا یان خوێندکاری زانکۆ لەو باڵەخانەیەدا نیشتەجێبن، وەکو چۆن دەکرێت کرێکارێکیشی تێدا نیشتەجێ بێت."
 
نزیکەی کاژێرێک دوای رووداوەکە رائید رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگری شارستانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان