قەیومی شارۆچكەی بسمیل لە ئامەد چەند تابلۆیەکی کوردی لابرد

08-12-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی شارەوانیی شارۆچكەی بسمیل سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، ئەو تابلۆیەی لە دەروازەی گوندی سەلەت بە زمانی کوردی لەسەری نووسرابوو "هون بخێر هاتن" لابرد و لە شوێنیدا تابلۆیەکی بە زمانی تورکی دانا کە لەسەری نووسراوە: "بەخێر بێن، لە بسمیل بەختەوەرم".
  
ئۆرهان ئەیاس، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچكەی بسمیل، کە لە شوێنی سەرۆک شارەوانیی هەدەپە بە قەیووم دانراوە، هەروەها تابلۆی "سەلەت" و "سەلەتی سەروو" لابران و لە شوێنیان تابلۆ بە زمانی تورکی دانا.
 
بەر لە یاسای گەورە شارەکان و لە ساڵی 2015دا کە شارەوانی لە دەستی پارتی ئاشتی و دیموکراسی-بەدەپە بوو و ئەم گوندە شارەدێ بوو، تابلۆی کوردی "بەخێر بێیت" دانرابوو. 
 
لە دوای دانانی قەیووم لەسەر شارەوانییەکانی باکووری کوردستان لە 2016دا، تائێستا بە سەدان ناوی گوند و شارۆچکە و دامەزراوەکان بە زمانی کوردی لابراون و لە شوێنیان تابلۆ بە زمانی تورکی دانراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.