بارانبارین بەردەوام دەبێت و هەوری سوپەرسێڵ دەگاتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت. کەشناسانیش پێشبینی دەکەن، هەوری سووپەرسێڵ بێتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و بەهۆیەوە لێزمەباران ببارێ.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی ئەمڕۆ دووشەممەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، "ئەمڕۆ بەدرێژایی کاتەکان ئاسمان باراناوی دەبێ، لە سنووری باڵەکایەتی رێژەی باران زیاتر دەبێت و هەروەها ئەگەری کەمێک بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات هەیە".
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە دەڵێ: "بارانبارین لە هەموو ناوچەکان بەردەوام دەبێ و لە هەندێک کات تاوەباران دەبێ، ئەگەری بروسکە هەیە لە ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک".
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "لە ئەنجامی قووڵبونەوەی نزمە پەستان لەسەر ناوچەکانمان، سبەی پێشبینی دەکرێ هەوری قەبارە گەورەی جۆری سووپەرسێڵ دروستبێ، بەتایبەت بۆ سنووری نێوان کەرکووک و هەولێر، دەشتی کەرکووک و گەرمیان، بەهۆی ئەوەشەوە ئەگەری تاوە بارانی بەهێز و دروستبوونی لافاو هەیە لە ناوچە نزمەکان".
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزایەکی دیکەی کەشناسییە و بە رووداوی گوت: "لەم شەپۆلەدا پێشبینی هەوری سووپەرسێڵ و کۆمۆلۆنیمبۆس دەکەین، کە بە هەوری پڕ باران ناسراون و هەڵگڕی بارانی بەخوڕ و لێزمە و تەرزەن".
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما چوار بۆ شەش پلەی سیلیزی دابەزیوە و سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلەی دیکە دادەبەزێت. 
 
بەگوێرەی پێشبینی کەشناسی بەیانی پلەی گەرما بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12  پلەی سیلیزی
کەرکووک: 16 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 15 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بەغدا 233 ملیار دیناری دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیارانی خەرجکرد

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی 233 ملیار دیناری دیکەی وەک شایستەی دارایی جووتیاران بۆ کڕینەوەی گەنم و جۆی ئەم ساڵ خەرجکردووە و پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.