شارەوانییەکانی دهۆک: کێشەی زیاتر لە 1300 پارچە زەوی چارەسەرکرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
دیمەنێکی گشتیی دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو
دیمەنێکی گشتیی دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک رایگەیاند، کێشەی یاسایی زیاتر لە 1300 پارچە زەوی چارەسەرکراوە، کە لە ساڵانی 2010 و 2011 دابەش کرابوون.
 
رۆژی دووشەممە، 8ـی کانوونی یەکەمی 2025، دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک، لە بووڵتەنی کاژێر 13:00ی رووداو رایگەیاند: "هەوڵی زۆرمان دا تاوەکو ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین. لێژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە پێکهێندرابوو؛ چونکە کێشەی یاسایی تێدابوو."
 
بە گوتەی دیار بەحری، کێشەکە ئەوە بوو کە پێش تەواوکردنی ئیفرازکردن، زەوییەکان دابەش کرابوون. گوتیشی: "1365 پارچە زەوی بوون کە لە ساڵانی 2010 و 2011 بەسەر پێشمەرگە و فەرمانبەران دابەش کرابوون."
 
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک ئاماژەی بەوەدا، ئێستا زەوییەکان هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە و خاوەنەکانیان دەتوانن سەردانی شارەوانیی سێمێل بکەن بۆ تاپۆکردنی زەوییەکانیان.
 
نزیکەی دوو ساڵە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی دراوە، لە هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە 60 هەزار پارچە دابەشکراوە، لە سلێمانی 20 هەزار پارچە و دەوروبەری شارەکە هیچ زەوییەکی دابەش نەکردووە؛ لە دهۆک زیاتر لە دوو هەزار پارچە و لە هەڵەبجە هیچ زەوییەک دابەش نەکراوە.
 
دابەشکردنی زەوی لە چوارچێوەی بڕیارێکی 27ـی ئاداری 2024 ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە کە بڕیاری دا زەوی بدرێتە ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی سوودمەند نەبوون.
 
رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەر یان پێشمەرگە و خانەنشینێک تەرخان دەکرێ 200 مەتر دووجایە و دابەشکردنەکەش بە تیروپشک و بە گوێرەی سیستمی خاڵبەندی دەبێ، تاوەکو ئەمڕۆ لە بەشێکی شارەکان دابەشکراوە و دابەشکردنیش بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوایین جار لە پردێ رێگریی لە جووتیارانی کورد کرا دروێنە بکەن.

دەستەى ناوچە کوردستانییەکان و جووتیارانى کورد کۆدەبنەوە و یاداشتێک ئامادە دەکەن

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جووتیارانى ناوچە کوردستانییەکانى سنوورى مادەى 140 کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى کێشەى زەوى و زارى جووتیاران و یاداشتێک لەبارەى چۆنێتى چارەسەرى کێشەکان ئامادە دەکرێت.