بەهۆی مەترسیی لافاوەوە سبەی لە گەرمیان پشووی فەرمییە

08-12-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەڵێت، بەهۆی پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و لەپێناو سەلامەتیی هاونیشتمانییان، سبەی لە سەرجەم دامودەزگاکانی سنوورەکەیان پشوو دەبێت.
 
ئەمشەو دووشەممە (8ـی کانوونی یەکەمی 2025)، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی راپۆرت و پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کە ئاماژە بە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکەن بۆ سنوورەکە، بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لەپێناو سەلامەتیی گیانی هەموو لایەک، بڕیارماندا سبەی سێشەممە (9-12-2025) لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و ناوەندەکانی پەروەردە بکرێتە پشووی فەرمی".
 
ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کردووە، "پشووەکە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دامودەزگا ئەمنییەکان ناگرێتەوە و ئەوان بەشێوەی ئێشکگر لە ئەرکدا دەبن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو."
 
ئەم بڕیارەی ئیدارەی گەرمیان دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راپۆرتێکدا هۆشداریدا لەوەی، سبەی سێشەممە زۆرترین بڕی باران لە سنووری گەرمیان دەبارێت کە پێشبینی دەکرێت بگاتە نزیکەی 65 مللیمەتر و مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران

هۆکاری دەستگیرکردنی مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران چییە؟

لە سلێمانی دوو مامۆستای ئایینی بە ناوەکانی مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران دەستگیر کران. بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، دەستگیرکردنەکە لەسەر سکاڵای خەڵک بووە و پەیوەستە بە "خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی" و "سووکایەتیکردن." بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداویش، دۆسیەکەیان پەیوەندیی بە رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە هەیە