وەزیری پەروەردە رۆژەکانی پشووی سەری ساڵ بۆ رووداو ئاشکرا دەکات

08-12-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 25ـی کانوونی یەکەمەوە لە هەموو قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان پشووی سەری ساڵ دەستپێدەکات و 10 رۆژ بەردەوام دەبێت. باسی لەوەشکرد، ''15ـی ئەم مانگە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەستپێدەکەن.''
 
رۆژی دووشەممە، 8ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ''ئەم ساڵ بەراورد بە پار زووتر تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەکرێن و ئەمەش لە بەرژەوەندیی قوتابیانە.''
 
ساڵی رابردوو لە 4ـی کانوونی دووەمی 2025 تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەستیپێکرد. وەزیری پەروەردە گوتی، ''ئەم ساڵ 15ـی کانوونی یەکەم تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەکرێن.''
 
هەموو ساڵێک ساڵنامەی خوێندن بڵاودەکرێتەوە. ئالان حەمەسەعید رایگەیاند، ''دەستکاریی ساڵنامە نەکراوە و هەر بەپێی ساڵنامەکە تاقیکردنەوەکان پێشخراون.''
 
لەبارەی پشووی سەری ساڵەوە، وەزیری پەروەردە بە رووداوی گوت، ''لە 25ـی کانوونی یەکەمەوە لە هەموو قوتابخانەکان دەبێتە پشووی فەرمی تاوەکو 3ـی کانوونی دووەم؛ 4ـی هەمان مانگ دەوامی ئاسایی و وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات.''
 
لەبارەی ئاماری قوتابیان، وەزیری پەروەردە گوتی: "ئەم ساڵ ملیۆنێک و 965 هەزار قوتابی لە قوتابخانە تایبەتی و حکومیەکان دەخوێنن".
 
ساڵانە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی لە زیاتر لە حەوت هەزار قوتابخانە دەخوێنن، کە 57%ی قوتابخانەکان لە هەولێر و دهۆک و 43%یان لە سلێمانی و هەڵەبجەن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەگەڵ جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق

نێچیرڤان بارزانی و بەرپرسێکی ئەمریکی: بەرژەوەندیی هاوبەش بەیەکەوەمان دەبەستێتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکان کردەوە. هەردوولا هاوڕابوون "بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش" ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە.