زانیاری لەبارەی دواکەوتنی مووچەی هەشت هەزار کەمئەندامی سەنگەر

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هاونیشتمانییەک دەڵێ، کەمئەندامی سەنگەرە و تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی نۆیان پێنەدراوە. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە دەڵێ: "مووچەکەیان گواستراوەتەوە و نافەوتێ".
 
هاونیشتمانییەکە ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئەیلوومان وەرنەگرتووە، چووین بۆ مووچە دەڵێن مووچەکەتان دەگوازرێتەوە".
 
فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دۆسیەی سەرجەم ئەو کەمئەندامانەی سەنگەر گواستراوەتەوە سەر وەزارەتی دارایی بۆیە دواکەوتووە".
 
بە گوتەی فەتحوڵڵا عومەر، ژمارەی ئەوانەی مووچەکەیان گواستراوەتەوە وەزارەتی دارایی نزیکەی هەشت هەزار کەمئەندامی سەنگەرە. گوتیشی: "مووچەیان دواکەوتووە، بەڵام مووچەی کەس نافەوتێ".
 
ئەو کەمئەندامانەی سەنگەر کە مووچەکەیان گواستراوەتەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، پێشتر لە یەکەکانی 70 و 80ـی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە.
 
یەکەی 70ـی پێشمەرگە سەر بە یەکێتی نیشتمانیی کوردستانە و 80 سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە، تاوەکو ئەمڕۆ تێکەڵی وەزارەتی پێشمەرگە نەکراون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە