لە گوندێکی سەڵماس بەهۆی دروستکردنی کارخانەیەک گرژی لەنێوان خەڵک و هێزەکانی ئێران روویدا

09-01-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە گوندێکی سەڵماس گرژی لەنێوان خەڵک و هێزەکانی ئێران روویدا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هاونیشتمانییان دژی دروستکردنی کارخانەیەک لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان ناڕەزاییان دەربڕی.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 09-01-2023 دانیشتووانی گوندی قەرەقشڵاقی سەڵماس دژی دروستکردنی کارخانەیەکی خوێ لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو گوندە ناڕەزاییان دەربڕی. رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا دەڵێت، دوای گردبوونەوەی خەڵک، هێزەکانی ئێران هەوڵیان دا بە لێدان و گازی فرمێسکڕێژ بڵاوە بە خەڵک بکەن، بەو هۆیەوە گرژی روویدا و ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئەو گوندە دەستبەسەر کراون.
 
پێشتریش کارخانەیەکی دیکە لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو گوندە دروستکراوە بەناوی کارخانەی کاوە سۆدای مەراغە. دانیشتووانی گوندی قەرەقشڵاق دەڵێن، ئەو کارخانەیە زیانی بە زەوییە کشتوکاڵییەکانیان گەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە