لە چیای پیرەمەگروون دوو شاخەوان هەڵدێران

09-01-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە چیای پیرەمەگروون لە سنووری سلێمانی، دوو شاخەوان کە لەگەڵ گرووپێکی گەشتیاریدا بوون هەڵدێراون، دەنگۆی گیانلەدەستدانی یەکێکیان هەیە، بەڵام قایمقام دەڵێت، "هۆشی نەماوە و تیمەکانمان لە رێگەدان بۆ لایان".
 
بەکر عەبدولکەریم، قایمقامی پیرەمەگروون لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاژێر 03:00ـی ئەم ئێوارەیە ئاگادار کراینەوە لە رووداوەکە، کە دوو شاخەوان لە گرووپێکی 20 کەسی کەوتوونەتە خوارەوە".
 
قایمقامی پیرەمەگروون گوتیشی: "یەکێک لە شاخەوانەکان دەست و قاچی شکاوە، بەڵام یەکێکیان بێهۆشە، دڵنیانین گیانی لەدەستداوە یان نا".
 
تیمی پۆلیس، ئاسایش، بەرگری شارستانی و پزیشکی بەرەو چیاکە بەڕێکەوتوون. قایمقامی پیرەمەگروون گوتی: "بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە تیمی فڕۆکەوانی ناتوانن بەدەم شاخەوانەکانەوە بچن و دەبێت لە زەوییەوە تیمیان پێ بگات".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک.

تۆم باراک: لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆیەکی تێروتەسەلی پڕ لە راوێژ و گۆڕینەوەی بیروڕا و ئەزموونمان کرد

لە بارەی کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ کاروباری سووریا، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "گفتوگۆیەکی تێروتەسەلی پڕ لە راوێژ و گۆڕینەوەی بیروڕاو و ئەزموونمان هەبوو."