یەکێتیی زانایان: دەمارگیریی کوێرانە نەبێ، هیچ یاسایەک رێگە بەو هێرشانەی دژی کورد نادات

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "بە ئامانجگرتنی کورد و خەڵکی سڤیلی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، بە هەموو پێوەرێک پێچەوانەی بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە".
 
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراوەتەوە، یەکێتیی زانایان ئاماژەی بەوە کردووە، هیچ یاسایەک "جگە لە دەمارگیریی کوێرانە؛ رێگە بەو هێرش و کوشتن و ستەمە گەورەیە نادات" کە بەرامبەر ئەو دوو گەڕەکە کوردنشینەی حەلەب دەکرێت.
 
لەگەڵ "سەرکۆنەکردن"ـی هێرشەکاندا، یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەڵوێستیان هەبێ و دۆخەکە هێور بکەنەوە.
 
دەقی راگەیێندراوەکەی یەکێتی زانایان
 
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
 
بە ئامانجگرتنی کورد و خەڵکی سڤیلی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، بە هەموو پێوەرێک پێچەوانەی بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مافەکانی مرۆڤ و رێسا نێودەوڵەتییەکانە، هیچ یاسا و لۆژیکێک جگە لە دەمارگیری کوێرانە؛ رێگە بەو هێرش و کوشتن و ستەمە گەورەیە نادات.
 
بە تووندی ئیدانەی ئەم هێرشانە دەکەین، هیوادارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو هێرشکارییە بەرامبەر کورد بێ دەنگ نەبێت، داوا لە دامەزراوە و کەسایەتی ئایینی کورد و عەرەب لە ناو سووریا دەکەین بەرپرسیارانە رۆڵی خۆیان ببینن و فاکتەری هێورکردنەوە و راگرتنی شەڕ بن نەوەک فووکردن. داواش لە حکومەتی سووریا دەکەین ئەو شەڕ و دەستدرێژییانە رابگرێت، لە بری گەمارۆ و گرژی و شەڕ، دانووستان و ئاشتی و دیالۆگ بکاتە هەوێنی بونیادنانی سووریای نوێ و مافی پێکهاتەکان لەبەرچاو بگرێت.
 
یەکێتی زانایانی ئایینیی ئیسلامی کوردستان
9-1-2026

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسوکاریان بەشوێن تەرمی دوو منداڵەکەدا دەگەڕێن.

دوو منداڵی ئامۆزا لە رووباری دیالە خنکان و تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە

پۆلیسی دیالە رایگەیاند، دوو منداڵی ئامۆزای یەکدی لە کاتی یاریکردندا لە نزیک رووباری دیالە لە سنووری ناحیەی سەعدییە خنکان و تاوەکو ئێستاش تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.