رووداو دیجیتاڵ
رێکخەری مانگرتووانی سلێمانی دەڵێت، بەردەوامن لە مانگرتن و هەموو دەنگۆیەک رەتدەکەنەوە کە دەگوترێت چادری مانگرتووان لابراوە.
دڵشاد میرانی، رێکخەری مانگرتووانی سلێمانی، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 9-2-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هەموو دەنگۆیەکی شکاندنی مانگرتن رەتدەکەینەوە."
لە 07ـی ئەم مانگەوە مانگرتووەکان وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەتدەکەنەوە و بەهۆیەوە شەشیان لە دوێنێوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی مانگرتووەکانی کرد.
یەکێک لە مانگرتووەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "جێگری سەرۆکوەزیران بەیانیی زوو هات و لەگەڵ دڵشاد میرانی، رێکخەری مانگرتنەکە گفتوگۆی کرد، کە گرنگترین داواکاریی مانگرتووانی پێگەیاند، ئەویش بەجێکردنی مووچەیە."
داواکاری سەرەکیی مانگرتووانی سلێمانی پێدانی مووچەیە هەر 30 رۆژ جارێک، بەجێکردنی مووچەکانیان و گەڕانەوەی پلەبەرزکردنەوەیە کە لە ساڵی 2016ـەوە راگیراوە.
مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی لە 28-01-2025ـەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ