سێ پارێزگای باکووری کوردستان لەسەر ئاستی تورکیا زۆرترین سەڵتیان تێدایە

09-02-2025
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگەکانی جۆلەمێرگ، شرنەخ و سێرتی باکووری کوردستان، بەراورد بە پارێزگەکانی دیکەی تورکیا و باکووری کوردستان، زۆرترین سەڵتیان تێدا دەژین.
 
دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک) ئاماری تایبەت بە ژمارەی کەسانی سەڵت و جیابوونەوەی لە پارێزگەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە.
 
ئەو کەسانەی لە تورکیا و باکووری کوردستان ژیانی هاوژینییان پێکنەهێناوە بە 29٪ تۆمارکراوە؛ بەرزترین رێژەی کەسانی سەڵت لە جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بووە کە بە 45٪ تۆمارکراوە، دواتر شرنەخی باکووری کوردستان بە رێژەی 44٪ و سێرتی باکووری کوردستانیش بە رێژەی 39٪ دێن.
 
هەر پارێزگەی جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، بەراورد بە پارێزگەکانی دیکەی تورکیا و باکووری کوردستان، کەمترین جیابوونەوەی هاوژینانی تێدا تۆمارکراوە.
 
لە تەواوی تورکیا و باکووری کوردستان، زۆرترین رێژەی جیابوونەوەی هاوژینان لە پارێزگەکانی ئیزمیر، موغڵا، ئانتالیا و ئایدن بووە. ئیزمیر بە رێژەی 8.09٪، موغڵا بە رێژەی 8.04٪، ئانتالیا بە رێژەی 7.42٪ و ئایدن بە رێژەی 6.77٪.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مستەفا شێخۆ، ئامۆزای ئەو کەسەی هێرشی کراوەتە سەر

هاونیشتمانییەکی عەفرین بۆ رووداو: ئەبو عەمشە و چەکدارەکانی ئازاری هاونیشتمانییەکیان دا

هاونیشتمانییەکی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەبو عەمشە، سەرکردەی عەمشات، کە یەکێکە لەو گرووپە چەکدارانەی عەفرینیان داگیرکردووە، بە خۆی و 15 چەکدارییەوە هێرشیان کردووەتە سەر هاونیشتمانییەک و ئەشکەنجەیان داوە.