لە تورکیا و باکووری کوردستان وادەی هەڵبژاردنی وانەی کوردی دەستیپێکرد

09-02-2026
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە تورکیا و باکووری کوردستان، وادەی تۆمارکردنی ناوی قوتابیان بۆ هەڵبژاردنی وانەی بژاردەی کوردی بە هەردوو شێوەزاری (زازاکی و کورمانجی) بۆ ساڵی خوێندنی 2027-2026 دەستیپێکردووە و تاوەکو 20ـی شوبات بەردەوام دەبێت.
  
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی بنەڕەتیی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، نووسراوێکی ئاراستەی قوتابخانەکان کردووە و داوای لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کردووە تاوەکو 20ـی شوبات داواکاریی خێزانەکان بۆ وانە بژاردەکانی پۆلەکانی 5، 6، 7 و 8 وەربگرن و لە سیستمی ئەلیکترۆنی تۆماری بکەن، بۆ ئەوەی بەگوێرەی داواکارییەکان پەرتووکی پێویست ئامادە بکرێن.
 
لە بەڵگەنامەکەدا نووسراوە، لە خشتەی وانە بژاردەکاندا جێگە بە وانەی بژاردەی کورمانجی، زازاکی، لازی، گورجی و هتد.. نەدراوە و پێویستە لەبارەی ئەم بابەتەوە زانیاری بە قوتابیان و خێزانەکانیان بدرێت.
 
بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی هەر یەک لە پۆلەکانی 5، 6، 7 و 8 لە قوتابخانەکاندا وانەی بژاردەی کوردی (زازاکی و کورمانجی) بکرێنەوە، پێویستە لەو پۆلانەدا لانیکەم 10 کەس داوای بکەن.
 
لە سیستمی پەروەردەی تورکیادا، تورکی تاکە زمانی فەرمیی خوێندنە. لە ساڵی 2012ـەوە زمانی کوردی وەک وانەی بژاردە لە قوتابخانەکاندا دەخوێندرێ.
 
بەپێی ئەو داتایانەی لە مانگی ئایاری ئەم ساڵدا بڵاوکراونەتەوە، لە باکووری کوردستان و تورکیا بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، 50 هەزار و 809 خوێندکار وانەی کورمانجی و 8 هەزار و 563 خوێندکار وانەی کرمانجکییان هەڵبژاردووە. بە گشتی 59 هەزار و 362 قوتابی وانەی کوردییان هەڵبژاردووە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی هێرشە درۆنییەکە بۆسەر کۆنسووڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەولێر

ئیمارات هێرشکردنە سەر کۆنسووڵخانەکەی لە هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات

حکومەتی ئیمارات سەرکۆنەی هێرشێکی "تیرۆریستیی" درۆنی بۆسەر کۆنسووڵخانەی گشتیی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان دەکات کە ئەمڕۆ کرا و دەڵێ، لە هەفتەیەکدا ئەمە دووەمجارە هێرش دەکرێتە سەر کۆنسووڵخانەکەی.