رووداو دیجیتاڵ
کاروانێکی سەربازیی سوپایی ئەمریکا، لە رۆژئاوای کوردستانەوە هاتنە نێو خاکی باشووری کوردستان و گەیشتنە سنووری پارێزگای هەولێر.
کاروانەکە لە زرێپۆش، هامەر، باجەر و چەندین ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری سەربازی پێکهاتووە، رۆژی دووشەممە، 9ـی شوباتی 2026، لە سنووری پارێزگای دهۆکەوە چووە نێو سنووری پارێزگای هەولێر.
سەرچاوەیەکی باڵا لە ئیدارەی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هێزەکە لە رۆژئاوای کوردستان جێگۆڕکێیان پێ کراوە و ئەوانەی لە ئەرک بوون لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە."
لەکاتی سەرهەڵدانی شەڕی داعش و مەترسییەکان بۆ سەر کۆبانی لە 2014 و 2015، ئەمریکا هێزێکی بە چەک و کەرەستەی سەربازییەوە ناردە رۆژئاوای کوردستان کە نزیکەی 900 سەرباز بوون.
لەوکاتەوە هێزە ئەمریکییەکە لە رۆژئاوای کوردستان و شوێنی جیاواز جێگیرکراون و ناوەناوە گۆڕانکاری بە ئەندامانی هێزەکە دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ