کوردستان
دابەشکردنی هاوکارییەکانی کەمپەینی (رەنجی رووداو بۆ رۆژئاوای کوردستان) لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە
رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، بڕێکی زۆر لە هاوکارییەکانی کەمپەینی (رەنجی رووداو) لە زۆرینەی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان دابەشكراون.
کەمپەینی (رەنجی رووداو)ی تۆڕی میدیایی رووداو شەوی 22-01-2026 دەستپێکرد و دوای چوار رۆژ و لە 25ـی هەمان مانگدا کۆتایی هات. هەموو هاوکارییەکانی کە 119 بارهەڵگر بوون، گەیێندرانە رۆژئاوای کوردستان و لەوێش رادەستی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرا بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر هاونیشتمانییان.
رەواج حاجی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "80%ـی هاوکارییەکانی کەمپەینی رەنجی رووداو گەیێندراوەتە دەست ئەو هاونیشتمانییانەی رۆژئاوای کوردستان کە پێویستیی خێرایان بە هاوکاری بووە".
بەگوتەی ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازی بارزانی، هاوکارییەکانی کەمپەینی (رەنجی رووداو) لە شارەکانی قامشلۆ، دێرک، دربێسی، گرگێ لەکێ، تربەسپی و عاموودا و دەوروبەریان دابەشکراون و دابەشکردنیان لەو ناوچانە بەردەوامە.
بەرهەمەکانی کەمپەینەکەی رووداو بۆ رۆژئاوای کوردستان جۆراوجۆرن، لەوانە خواردن، جلوبەرگ، نان، بەتانی، دۆشەکە، شیر و دایبی منداڵ، پێداویستی ژنان و هەموو و پێداویستییەکانی دیکەی رۆژانە.
کۆی گشتیی هاوکارییەکانی (کەمپینی رەنجی رووداو بۆ رۆژئاوای کوردستان)
119 بارهەڵگر: 1160 تۆن خۆراک و پێداویستی
دەرمان و پێداویستیی پزیشکی: 55.4 تۆن
• برنج: 133 تۆن
• ئارد: 31 تۆن
• نان: 5.6 تۆن
• ماسیی تونا: 24.6 تۆن
• گۆشت و مریشکی قوتوو: 26.8 تۆن
• رۆن: 48.5 تۆن
• ماکەرۆنی: 22.01 تۆن
پاقلەمەنی: 71.4 تۆن
• نۆک: 17.2 تۆن
• فاسۆلیا: 30.5 تۆن
• نیسک: 15 تۆن
• ساوەر: 8.7 تۆن
• ماست و پەنیر: 7.05 تۆن
• شیری شل (دەبە): 8 تۆن
• شیری وشک: 37.6 تۆن
• چای: 0.9 تۆن
• شەکر: 1.8 تۆن
• شیرەمەنی: 1.53 تۆن
• خواردنەوە گازییەکان: 34.93 تۆن
• ئەندۆمی: 14.8 تۆن
• ئاوی تەماتە: 9.035 تۆن
• سەبەتەی خۆراک: 11,314 دانە
• ئاو: 2700 کارتۆن
• مافوور: 24 تۆن
• پاککەرەوەکان: 8.2 تۆن
• جلوبەرگ: 21.3 تۆن
• پێڵاوی منداڵان: 33 کارتۆن
• بەتانی: 8014 دانە
• دۆشەک: 3039 دانە
• بالیف: 415 دانە
• سۆپا: 3506 دانە
• لایتی شەحن: 1480 دانە
• پێداویستیی تایبەتی ژنان و منداڵان: 3567 کارتۆن
• مەنجەڵ: 5156 دانە
• مەمەی شیر: 960 دانە
• جگەرە بە کارتۆن: 105 کارتۆن
ئەو هاوکارییانەی راستەوخۆ لەلایەن بەخشەران و خەڵکەوە هێنران:
• دەرمان و پێداویستیی پزیشکی: 55.4 تۆن
• برنج: 126 تۆن
• ئارد: 31 تۆن
• نان: 4 تۆن
• ماسیی تونا: 13.3 تۆن
• گۆشت و مریشکی قوتوو: 3.7 تۆن
• رۆن: 11.7 تۆن
• ماکەرۆنی: 2 تۆن
پاقلەمەنی: 6.7 تۆن
• نۆک: 3 تۆن
• فاسۆلیا: 2 تۆن
• نیسک: 1 تۆن
• ساوەر: 0.7 تۆن
• ماست و پەنیر: 7.05 تۆن
• شیری شل (دەبە): 8 تۆن
• شیری وشک: 12.6 تۆن
• چای: 0.9 تۆن
• شەکر: 1.8 تۆن
• شیرەمەنی: 1.53 تۆن
• خواردنەوە گازییەکان: 34.93 تۆن
• ئەندۆمی: 0.8 تۆن
• ئاوی تەماتە: 9.035 تۆن
• مافوور: 24 تۆن
• پاککەرەوەکان: 0.7 تۆن
• جلوبەرگ: 8.5 تۆن
• سەبەتەی خۆراک: 11,314 دانە
• ئاو: 2700 کارتۆن
• بەتانی: 8014 دانە
• دۆشەک: 349 دانە
• بالیف: 415 دانە
• سۆپا: 308 دانە
• پێداویستی تایبەتی ژنان و منداڵان: 1567 کارتۆن
• پێڵاوی منداڵان: 33 کارتۆن
• مەمەی شیر: 960 دانە
• کارتۆنی جگەرە: 105 کارتۆن
بڕی خۆراک و پێداویستییە کڕدراوەکان بە هاوکاریی بەخشەران:
پارە کاش
1,414,030,128
ئەم پێداویستییانە بە پارەی کاشی بەخشەران کڕدراون:
• 7 تۆن برنج
• 7.5 تۆن پاککەرەوە
• 1.6 تۆن نان
• 11.3 تۆن ماسیی قوتوو
• 13.1 تۆن گوشت و مریشکی قوتوو
• 36.8 تۆن رۆن
• 20 تۆن ماکەرۆنی
پاقلەمەنی: 65.3 تۆن
• 14.9 تۆن نۆک
• 28.5 تۆن فاسۆڵیا
• 14.9 تۆن نیسک
• 7 تۆن ساوەر
• 20 هەزار پارچەی پێدوایستیی خانمان
• 14 تۆن ئەندۆمی
• 25 تۆن شیری منداڵان
• 3198 سۆپای نەوت
• 1000 لایتی شەحن
• 5156 مەنجەڵ
• 2690 دۆشەک
• 3800 پارچەی جلی ئافرەتان
دوای کەمپەینەکە ئەم بڕە پارەیەش هاتووە و ئەویش دەنێردرێت:
24257 دۆلار
43251 یۆرۆ
200 پاوەند
9096750 دینار
ناوی بەخشەرانی ئەم بڕە پارە تازە هاتووە:
سەباح جاف لە لەندەن: 3000 دۆلار
کوردانی تاراوگە لە دانیمارک: 11600 دۆلار
بەشێکی دیکە لە کوردانی تاراوگە لە دانیمارک: 2140000 دینار
رێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سالزگیتە لە هانۆڤەری ئەڵمانیا: 10000 یۆرۆ
کوردانی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان: 3000 دۆلار
کوردانی دانیشتووی نەرویج: 16580 یۆرۆ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ