لە دەربەندیخان دوو کەس بە تۆمەتی هەڵکێشانی داربەڕوو دەستگیرکران

09-03-2021
سیروان عەباس
نیشانەکردن دارستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە قەزای دەربەندیخان دوو کەس بە تۆمەتی هەڵکێشانی داربەڕووی بە تەمەن دەستگیرکران و بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەش دەڵێت:"تۆمەتبارەکان رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە ".
 
رائید عادل جەلال، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی دەرهێنانی داربەڕووی بە تەمەن لە رەگەوە دەستگیرکردووە، کە بە شۆفڵ ئەو کارەیان کردووە.
 
رائید عادل گوتی: "هەردوو تۆمەتبارەکە رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە و دەستیش بەسەر شۆفڵەکەیاندا گیراوە".
 
سزای سووتاندن و بڕینەوەی داری دارستانی دەستکرد بەگوێرەی تەمەن، جۆر و شوێنی دارەکە دەگۆڕێت کە لە 48 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو شەش ملیۆن دینار. هەرکەسێک تاوانی سووتاندنی داری بەسەردا ساخ ببێتەوە، سزاکەی لەنێوان دوو بۆ شەش ملیۆن دینارە، ماوەی بەندکردنەکەشی لەنێوان دوو بۆ سێ ساڵ دەبێت.
 
سزاکانی سووتاندن و بڕینەوەی داری دارستانە سروشتییەکانیش، لە 48 هەزار دینارەوە بۆ 75 هەزار دینارە، لەبری هەر دارێکیش دەبێت پێنج دار بچێنێت، ئەگەر لە 400 داریش زیاتربوو دەبێت دارستانێک دروستبکات و ماوەی دوو ساڵیش خزمەتی بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ

لافاو لە قەرەهەنجیر زیانی بە 10 گوند گەیاندووە؛ پردێک مەترسیی رووخانی لەسەرە

بەهۆی شەپۆلی بەهێزی بارانبارین و دروستبوونی لافاوەوە، لە سنووری ناحیەی قەرەهەنجیری کەرکووک زیان بە زیاتر لە 10 گوند گەیشتووە و پردێکیش مەترسیی رووخانی لەسەرە. بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، تیمەکانیان دەستیانکردووە بە تۆمارکردنی زیانەکان.