رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش پێشبینی دەکات، ئەم مانگە دوو شەپۆلی هەوای فێنک هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و لە چەند ناوچەیەکیش باران ببارێت.
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسی دەڵێ، ئاسمان ساماڵ دەبێ و پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرز دەبێتەوە.
د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 9ی ئایار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێشبینی دەکرێ دەوروبەری 12ی ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و کەشی هەرێمی کوردستان دوای گەرمبوون جارێکی دیکە بەرەو فێنکی بچێتەوە."
ئەو شارەزایەی کەشناسی پێشبینی دەکات، 18 بۆ 21ی ئایاریش لە بەشێکی هەرێمی کوردستان باران ببارێ، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک.
لوقمان موفتی ئاماژەی بەوەش کرد، پێش گەیشتنی باران و هەوای فێنک بۆ هەرێمی کوردستان، نزیک دوو رۆژ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
بەگوێرەی کەشناسی، سبەی پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 28 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 29 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 31 پلەی سیلیزی
پیرمام؛ 26 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ؛ 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 33 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ