کەشناسی: بارانی پچڕ پچڕ و هەورەبرووسکە تاوەکو بەرەبەیانی بەردەوام دەبێت

09-04-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمشەو بارانبارینی پچڕ پچڕ و هەورە برووسکە تاوەکو بەرەبەیانی لە نێوەڕاستی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، سبەی بەیانی باران و هەورەبرووسکە لە بەشی زۆری هەرێمی کوردستان دەبێت.
 
کەشناسێکیش ئاماژە بەوە دەکات، هەورەبرووسکە لەم دوو رۆژەدا زۆر دەبێت و پێویستە هاونیشتمانیان ئاگادار بن. 
 
ئەمشەو سێشەممە 9-4-2024 کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "ئەمشەو بارانبارینی پچڕ پچڕ و هەورەبرووسکە تاوەکو کاتەکانی بەرەبەیان لە نێوەڕاستی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. پێشبینی دەکرێت بارانی بەلێزمە لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و ئیدارەی راپەڕین ببارێ، بەڵام لە ناوچەکانی دیکە تەنیا باران و هەورەبرووسکەی ئاسایی دەبێت". 
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە کاتەکانی بەیانیدا باران و هەورەبرووسکە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە هەولێر بەردەوام دەبێت. لە هەولێر بارانی کەم دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێوارە بەردەوام دەبێت".
 
هەر لەو بارەوە محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمشەو بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بارانبارین لە رۆژی یەکەم و دووەمی جەژن بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و رۆژی سێیەمی جەژن کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.
 
محەممەد کەمال ئاماژەی بەوە کرد، لەم دوو رۆژەدا هەورەبرووسکە دەبێت و هەربۆیە پێویستە هاونیشتمانیان ئاگادار بن. 
 
کەشناسی بڕی بارانی باریوی 12 کاژێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەم جۆرە بووە: 
 
هەولێر 6.6 ملم
پیرمام 22.5 ملم
سلێمانى هیچ نەباریوە
چەمچەماڵ 4.0 ملم
دهۆک 14.0 ملم
زاخۆ 23.3 ملم
شەمامک 8.0 ملم
شەقلاوە 6.5 ملم
ئاکرێ 11.2 ملم
ئامێدى 28.0 ملم
بامەرنێ 29.0 ملم
بارزان 7.0 ملم
بازیان 2.6 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم
حاجى ئۆمەران 1.0 ملم
خەبات 28.0 ملم
مانگیش 1.0 ملم
مەیدان 0.2 ملم
سۆران 1.6 ملم
باتوفە 11.0 ملم
مێرگەسور 2.0 ملم 
کەرکووک 0.4 ملم 
دووز 7.0 ملم
خانەقین 3.4 ملم

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.