بنکەیەکی خێرخوازی لە مهاباد سەتان سەبەتەی خۆراک بەسەر هەژاران و کەمدەرامەتان دابەش دەکات

09-04-2024
رووداو @Rudawkurdish
چەند سەبەتەیەکی خۆراکی پێش دابەشکردنیان
چەند سەبەتەیەکی خۆراکی پێش دابەشکردنیان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاریی بنکەی خێرخوازیی بارانی رەحمەتدا زیاتر لە 500 سەبەتەی خۆراک بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەش کرا، کە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان کێشەیان هەیە.
 
سەبەتەی خۆراکەکە، برنج، رۆن، گۆشت، قەند و چەند جۆر خواردەمەنیی پێویستی دیکە لەخۆدەگرێت. ئامادەکردنی هەر سەبەتەیەک زیاتر لە ملیۆنێک تمەنی تێچووە و لانیکەم بەشی چەند ژەمی خێزانێکی چوار - پێنج کەسی دەکات. خەڵک و خێرخوازان تێچووی ئامادەکردنی سەبەتەکانیان دابینکردووە.
 
ناوی 950 خێزانی هەژار و کەم داهات و 280 خێزان کە منداڵی هەتیویان هەیە، لە بنکەی خێرخوازیی بارانی رەحمەتی مهاباد تۆمار کراون. ئەو بنکە خێرخوازییە بۆئەوەی بتوانێت هاوکاریی هەمووان بکات، پێویستی بەوەیە خەڵک و خێرخوازان پاڵپشتیی زیاتری لێ بکەن.
 
ئەو سەبەتە خۆراکییانە گرێیەکی گەورە لە ژیانی خێزانە هەژارەکان ناکەنەوە، بەڵام لانیکەم خەمی نەبوونی خواردەمەنیی پێویست لە رۆژی جەژنیان لەکۆڵ دەکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە