لە کەرکووک دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکرێت

09-05-2024
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پرۆسەى وەرگرتنى گەنمى جووتیارانى کەرکووک دەستپێدەکات. پێشبینیی دەکرێت ئەم ساڵ زیاتر لە 500 هەزار تۆن بەرهەم هەبێت و هەمووى رادەستى وەزارەتى بازرگانى بکرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـى ئایار، دەرگەى سایلۆکان لە کەرکووک بۆ وەرگرتنى گەنمى جووتیاران بۆ ساڵى 2024 دەکرێنەوە.
 
چوار سایلۆى سەر بە وەزارەتى بازرگانیى عێراق گەنم لە جووتیارانى شارەکە وەردەگرن. زوهێر عەلى، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى کەرکووک بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "ئەمڕۆ لە دوو سایلۆ دەست بە وەرگرتنى گەنم دەکرێت، هەفتەیەک دواتر سایلۆى سێیەم دەرگاکانى دەکاتەوە. سایلۆى چوارەمیش لە حەویجەیە، ئەگەر پێویستى کرد لەوێش گەنم وەردەگیرێت."
 
رووبەرى ئەو زەوییەى کە بۆ چاندن لە کەرکووک بۆ ساڵى 2024 تەرخانکرا، زیاتر لە یەک ملیۆن دۆنم بوو، بەڵام 700 هەزاری بە گەنم چێندرا.
 
بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى کەرکووک پێشبینی کرد، ئەم ساڵ بڕى گەنمى بەرهەمهێندراو لە شارەکەى بگاتە 500 بۆ 600 هەزار تۆن و هەمووى لەلایەن وەزارەتى بازرگانییەوە وەردەگیرێت.
 
ساڵى 2023 بڕى گەنمى بەرهەمهێندراو 800 هەزار تۆن بوو، کە سێ ئەوەندەى ساڵى پێش خۆى بوو، بەڵام جووتیاران 650 هەزار تۆن-یان رادەست وەزارەتى بازرگانى کرد.
 
حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ ئەم ساڵ یەک تۆن گەنم بە 850 هەزار دینار لە جووتیاران بکڕێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن