رووداو دیجیتاڵ
لەیلا زانا، سیاسەتڤانی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان لەبارەی 12ـەمین کۆنگرەی پەکەکە دەڵێت، سەردەمی نوێ، هیوای نوێ، شێوازی نوێی خەبات، بەرپرسیارێتی نوێ دەخاتە ئەستۆی هەمووان.
رۆژی هەینی، 9ـی ئایاری 2025، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاند، لە رۆژانی 5-7ـی مانگ 12ـەمین کۆنگرەیان بەستووە؛ ئاماژەی بەوە کرد، کۆنگرەکە لەسەر بنچینەی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بووە و ئەو دید و پێشنیازانەی "رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێشکێشی کۆنگرەی کردبوون، خوێندرانەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا."
راگەیێندراوەکەی پەکەکە کاردانەوەی جیاوازی بەدوادا هات. لەیلا زانا، خانمە سیاسەتڤانی کورد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لەیلا زانا دەڵێت: "سەردەمی نوێ، هیوای نوێ، شێوازی نوێی خەبات، بەرپرسیارێتی نوێ دەخاتە ئەستۆی هەموومان."
لەیلا زانا نوسیوویەتی: "پێویستە بە هۆشیاری و هەستیارییەوە لە قۆناخی داهاتووی دیموکراسی، یەکسانی، دادپەروەری و ئازادی نزیک ببینەوە".
هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کارگێڕیی ناوەندی دەم پارتی راگەیێندراوێکی هەشت خاڵی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، ئەمڕۆ شایەتحاڵی رووداوێکی مێژوویی بووین سەبارەت بە یەکێک لە گرنگترین و چارەنووسسازترین قۆناخەکانی مێژووی نوێی تورکیا.
پارتی کرێکارانی کوردستان ساڵی 1978 لە باکووری کوردستان دامەزرا، ساڵی 1982 لە کۆنگرەی دووەم دا بڕیاری چەکهەڵگرتنی دژی دەوڵەتی تورکیا پەسند کرد، لە 18ـی ئابی 1984 یەکەم رووبەڕووبوونەوەی چەکداری بەرامبەر سوپای تورکیا ئەنجامدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ