پاپای ڤاتیکان: گرنگە کەنیسەی کاسۆلیکی شەڕی کەمبوونەوەی باوەڕی خەڵک بکات

09-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە یەکەم نوێژیدا وەک پاپای ڤاتیکان،  لیۆی چواردەیەم داوای لە کەنیسەی کاسۆلیکی کرد وەڵامی "کەمبوونەوەی باوەڕی خەڵکی لە سەرانسەری جیهان" بداتەوە. پاپا گوتی، مەرجە کەنیسە دەستی بگاتە ئەو کەسانەی هەست دەکەن پەیوەندییان بە ئایینەکەوە نەماوە، رەتکراونەتەوە یانیش گومانیان هەیە.
 
رۆژی هەینی 09-05-2025 پاپا لیۆ یەکەم نوێژی وەک پاپا لە ڤاتیکان کرد.
 
 پاپا جەختی لەسەر ئەو "ئاڵنگارییانە" کردەوە "دووچاری کریستیانەکان" لە جیهانی ئەمڕۆدا دەبنەوە.
 
پاپا لیۆ گوتی: "لە زۆر شوێنی ئەم جیهانەدا گاڵتە بە باوەڕی مەسیحییەت دەکرێت، کریستیانەکان بە چاوێکی کەم سەیر دەکرێن، باوەڕ بە ئینجیل کەمبووەتەوە. ئەم ئاماژانە نیشانەی ئەوەن کە دەبێت لە هەموو کاتێک زیاتر، کەنیسە بە هانای ئەو کەسانەوە بچێت."
 
پاپا لیۆ کە ناوی راستەقینەی خۆی رۆبەرت فرانسیس پریڤۆستە و خەڵکی شاری شیکاگۆی ئەمریکایە، دوێنێ پێنجشەممە بە 267ـەم پاپای ڤاتیکان هەڵبژێدرا. لیۆ یەکەم پاپای ڤاتیکانە کە خەڵکی ئەمریکا بێت و کەنیسە تەمەن 2000 ساڵەکە بەڕێوەببات. 
 
پاپا لیۆ داوای کرد خەڵک بۆ باوەڕی "کریستیانێتیی راستەقینە و بەها بەرزەکان" بگەڕێنەوە و "کەمیی باوەڕ دەبێتە هۆی دروستکردنی کێشەی زۆر، خێزانی پەرتەوازە و زیانگەیاندن بە شکۆی مرۆڤ." 
 
پاپا لیۆ بە جلی سپییەوە لەگەڵ یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی بە زمانی ئینگلیزی داوای لە کریستیانەکان کرد "لەگەڵم بن".
 
پاپا لیۆ داوای "ئاشتی" کرد و باسی "دروستکردنی پردی پەیوەندی" لە رێگەی یەکگرتوویی و گفتوگۆ وە کرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جۆن هیڵی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا

وەزیری بەرگریی بەریتانیا: کاتی ئەوە هاتووە گوشار بخەینە سەر پووتین

وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەڵێت، پێویستە هاوپەیمانانی ئۆکراینا هەنگاو بنێن و "گوشار بخەنە سەر پووتین"، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی رووسیا ئامادە نەبوو لە تورکیا دووبەدوو لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا دابنیشێت.