لە سەیدسادق منداڵێکی ساوا دۆزرایەوە

09-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

منداڵێکی ساوا لە قەزای سەیدسادق دۆزرایەوە. بەرپرسێکی چاودێری کۆمەڵایەتیش دەڵێت، هەرکەس بیەوێت منداڵەکە بەخێو بکات دەبێت بڕیاری دادگە وەرگرێت.
 
منداڵەکە درەنگی شەوی رابردوو لە نزیک مزگەوتێک دۆزراوەتەوە. کەمال سەعدوون، لێپرسراوی کارگێڕیی ئێشکگری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سنوورەکە، ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی گوت: "منداڵەکە کچە و دوای پشکنینی سەرەتایی رەوانەی سلێمانیمان کرد."
 
تەمەنی کۆرپەکە نزیکەی دوو رۆژ بووە. کەمال سەعدوون دەڵێت، لە ساڵی 2018ـەوە دووەم رووداوی هاوشێوەیە لە سنوورەکەیان تۆمار کرابێت.
 
چارەنووسی ئەو کۆرپانەی دەدۆزرێنەوە
 
ئەو کۆرپە یان منداڵانەی دەدۆزرێنەوە، یان لە خانەکانی چاودێریدا بەخێو دەکرێن، یان بە بڕیاری دادوەر دەدرێنە خێزانێک بۆ ئەوەی لە ئەستۆی بگرێت و بەخێوی بکات.
 
یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەم ساڵانەی داواییدا پێچەوانەی رابردوو ژمارەیەکی زۆر خێزان هەن خواستیان هەیە منداڵی دیکە لە ئەستۆ بگرن.
 
یوسف چاوشین دەڵێت: "تەنیا لە رێگەی دادگەوە دەتوانرێت منداڵ لەئەستۆبگیرێت. ئەویش کەسێک دەچێتە دادگەی نەوجەوانانی سنوورەکە و داوای لەئەستۆگرتنی منداڵەکە دەکات و ئەگەر دادوەر بڕیاریدا، ئەوانیش رادەستی دەکەن و دەتوانێت بەخێوی بکات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە