پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەو بڕگانەی دەستووری و یاسایی نەبوون لابران

09-06-2023
سۆران حوسێن
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بە نێوندەگیریی هادی عامری، لەگەڵ یەکێتیدا رێککەوتنێکیان کردووە؛ دەشڵێت، ئەو "کێشانە"ی لە مادەکانی 13 و 14 هەبوون گۆڕانکارییان تێدا کرا و ئەو بڕگانەی دەستووری و یاسایی "نەبوون" و تایبەت بوون بە هەرێمی کوردستان لابران.
 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مستەفا گۆران، پەیامنێری رووداوی گوت، دوای کۆبوونەوەی نوێنەرانی پارتی لەگەڵ هادی عامری، نوێنەری چوارچێوەی هاوئاهەنگی، ئەو "کێشانەی" لە مادەکانی 13 و 14 هەبوون گۆڕانکارییان تێدا کرا، کە ئەو بڕگانەی دەستووری و یاسایی نەبوون و تایبەت بوون بە هەرێمی کوردستان لابران.
 
پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەڵ برایانی یەکێتیش رێککەوتین، کە بەڕێز هادی عامری دەقەکەی نووسییەوە، کە کیانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێ. لە دەستووردا ئاماژە بەوەکراوە کە هەرێمی کوردستان بە هەموو دەزگاکانییەوە یەک کیانە. ئێمە بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین، حکومەتی عێراق مامەڵە لەگەڵ پارێزگایەکدا بە جیا بکات جگە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان." 
 
سێ سەرچاوە لە پەرلەمانی عێراق بە رووداویان راگەیاند، یەکێک لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەم ئێوارەیەی نێوان فوئاد حوسێن وەک نوێنەری پارتی و هادی عامری وەک نوێنەری چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئەوە بووە کە لەبرى مامەڵەى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵیی عێراق، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەو بابەتە لە رێگەى گفتوگۆوە لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان چارەسەر دەکات، ئەگەر نیگەرانییەک دروستبوو. 
 
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە بەشداری 259 پەرلەمانتار بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.