لە 80 رۆژدا لە ورمێ دەست بە سەر زیاتر لە یەک تۆن هۆشبەردا گیراوە

09-06-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە ماوەی 80 رۆژدا لەو پارێزگایە دەستیان بەسەر زیاتر لە یەک تۆن هۆشبەردا گرتووە و 5 هەزار کەسیش بەو هۆیەوە لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراون. 

ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی حوزەیرانی 2025، رەحیم جەهانبەخش رایگەیاند، "لە 21-3-2025، تاوەکو ئەمڕۆ، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگاکە، تیمەکانیان دەستیان بەسەر زیاتر لە یەک تۆن مادەی هۆشبەردا گرتووە."
 
رەحیم جەهانبەخش گوتی، "5 هەزار کەس دەستبەسەر کراون کە 463 کەسیان فرۆشیاری مادەی هۆشبەرن و 4 هەزار و 489 کەسیشیان بەکارهێنەرن."
 
پار، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ رایگەیاندبوو، لە سنووری پارێزگاکە دەست بەسەر چوار تۆن و 700 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە، 297 قاچاخچیش دەستگیرکراون و 61 باندی قاچاخ و ترانزێتی مادەی هۆشبەر لەنێوبراون.
 
پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هاوسنووریی لەگەڵ تورکیا، هەرێمی کوردستان و ئازەربایجان وەک شوێنێکی ترانزێت بۆ قاچاخی مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت و ساڵانە لە پارێزگەکەدا دەست بەسەر نزیکەی پێنج تۆن مادەی هۆشبەردا دەگیرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.