لە کەرکووک بەڕێوەبەری دادنووسی زاب و فەرمانبەرێکی وەزارەتی گواستنەوە دەستگیرکران

09-06-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای کەرکووک، بەڕێوەبەری فەرمانگەی دادنووسی ناحیەی زاب و فەرمانبەرێکی وەزارەتی گواستنەوە بە تۆمەتی ساختەکاری و گەندەڵی دەستگیرکران. ئەندامێکی ئەنجووومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، ئاگادارن، کاری دەستەی دەستپاکییە و چاوەڕێی بڕیاری دادگەن.

دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی حوزەیرانی 2025، بڵاویکردەوە، تیمی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی کەرکووک، فەرمانی دەستگیرکردنی دادگەیان بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەی دادنووسی ناحیەی زاب جێبەجێ کردووە، کە تۆمەتبارە بە دەستکاری و ساختەکردنی بریکارنامەبە ناوی هاووڵاتییان.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەو بەرپرسە لەلایەن لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی داد بە کەمتەرخەم دانراوە، بەهۆی دەرکردنی بریکارنامەی ساختە، دەستکاری تۆمارێکی ژمێریاری (37/ ئەلف)، نەنووسینی زانیاریی تەواوی بریکارەکان و لێکنەچوونی وێنەکانیان لەسەر بریکارنامەکان کردووە کە ئەم سەرپێچیانە بوونەتە هۆی ئەوەی موڵک و ماڵی هاووڵاتییان بەبێ ئاگاداریی خۆیان بفرۆشرێن.
 
لەلایەکی دیکەوە، تیمەکانی دەستەی دەستپاکی لە پارێزگای کەرکووک، فەرمانبەرێکی وەزارەتی گواستنەوەیان دەستگیر کرد، کە لە گەراجی باکووری کەرکووک کاری کردووە، بە شێوەی نایاسایی و بۆ بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆی پارەی لە شۆفێرانی هێڵی (کەرکووک - موسڵ) وەرگرتووە، بێ ئەوەی هیچ پسوولەیەکی فەرمییان پێبدات. ئەو شوفێرانەشی پارەیان پێنەداوە هەڕەشە و رێگری لێکردوون لە هێڵەکە کار بکەن.
 
عەبدوڵڵا میروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاگاداری هەردوو رووداوەکەن، دەستەی دەستپاکی لە کەرکووک کاری لەسەر دەکەن، چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکان و بڕیاری دادگەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مامۆستایەک لەکاتی وانەگوتنەوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی خوێندنی باڵا: کێشەی هەموو مامۆستایانی گرێبەست چارەسەرکراون

ژمارەیەک لە مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دەڵێن، گرێبەستیان نوێ نەکراوەتەوە. نوێنەرێکی ئەو مامۆستایانە و وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵنیایی دەدەن، گرێبەستی هەمووان نوێ دەکرێتەوە.